چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن له نزیک سـنووری تورکیا له ئاکامی پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵێـکی چه‌کدار که بڕوا ده‌کرێت له‌وانه بن که له له‌شـکر هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه 5 که‌س کوژراون.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن گوتی ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌و ده‌مه‌دا بووه که سه‌ربازانی حکومه‌ت شاڵاویان بۆ شـارۆچکه‌ی بنـنشی پارێزگای ئه‌دلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که برد.
چالاکوانان ده‌ڵێن ڕاپـۆرت هه‌ن ده‌ڵێن ده‌نگی ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌ی دۆشکه له ناو شـارۆچکه‌دا بیستراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه دیپـلۆماتانی ئه‌وروپایی ده‌ڵێن به مه‌به‌سـتی گوشـارخستنه سه‌ر حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ کۆتایی‌هێنان به توندوتیژی یه‌کێتی ئه‌وروپا له دوایـین گه‌ڕی سـزاکانی خۆی له دژی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه قایل بووه هه‌موو پاره‌کانی بانگی بازرگانی سوریا سڕبکات.
به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سـزای به‌سه‌ردا سه‌پاندوون گه‌یشـتووه‌ته 19 دامه‌زراوه ئه‌مه‌ش به‌هۆی پـشـتگیریان له حکومه‌تی سوریا.
ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا به سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی سوریا زیاتر له 2900 که‌س کوژراون. سوریایش لای خۆیه‌وه ئۆباڵی توندوتیژیـیه‌کان ده‌خاته ئه‌سـتۆی ده‌سته چه‌کداره‌کان و هه‌روه‌ها تێرۆریسـتان.