هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی سوریا به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه له ده‌می ئه‌و هێرشه‌ی کردبوویانه سه‌ر گوندێـکی باکوری ڕۆژئاوای سوریا هاوکاتی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی تری ناوچه‌کانی نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت وه‌ک چالاکوانان گوتوویانه.
به‌رده‌وامی توندوتیژیـیه‌کان هه‌ر وادێت و پـلانی ئاشـتی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشـتیوانی ده‌کات بنکۆڵ ده‌کات که‌وا دانرابوو کۆتایی به 14 مانگی توندوتیژیـیه‌کانی وڵاته‌که بهێنێت.
له لێـدوانێـکدا له ڕێی سکایپه‌وه له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسدا چالاکوان موسعه‌ب ئه‌لحه‌مادی گوتوویه‌تی یه‌کێـک له ڕێبه‌رانی خۆجێی سه‌رهه‌ڵـداوان له شـاری حه‌ما کوژراوه.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریایی که بنکه‌ی له له‌نده‌نه ده‌ڵێت بێ له کوژرانی ئه‌و پـێنج که‌سه، سه‌ربازه‌کانی ڕژێمی سوریا ئاگریشیان به‌رداوه‌ته ماڵه‌کانی گونده.
ئه‌لحه‌مادی گوتووشیه پـشێـوی ئاینزایی به‌ر له سه‌رهه‌ڵـدان که‌م بووه، به‌ڵام له‌م سه‌روه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانه‌دا به‌ره‌و خراپـی ڕۆیشـتووه، به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی سووننه ئاینزاکان له گونده‌کاندا داویانه‌ته پاڵ سه‌رهه‌ڵـداوان.