کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له ئاکامی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له خۆپـیشـانده‌رانی شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م یه‌ک که‌س کوژراوه.
ئه‌مه هاوکاتی ئه‌وه هات که به ده‌یان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری سوریا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و گوێـیان نه‌دایه هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ ڕاگرتنی خۆپـیشـاندانه‌کان.
ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی هێزه‌کانی ئاسایش به وڵاته‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا خۆپـیشـاندانی گه‌وره له چه‌ند شـارێـک و چه‌ند گه‌ڕه‌کێـکی دیمه‌شقی پایته‌خت سـازکراون.
چالاکوانانی که چاودێری خۆپـیشـاندانه‌کان ده‌که‌ن ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش خاڵی پشـکنینیان داناوه و ڕێـگهکانیان گرتووه له‌و شـار و شـارۆچکانه‌ی پـێشـتر خۆپـیشـاندانیان لێ سـازکرابوون.
ئاژانسه هه‌واڵیـیه‌کانی ڕۆژئاوایی له زاری یه‌ک له چالاکوانه‌کان به ناوی لوئه‌ی حسێن بڵاویان کردۆته‌وه که گوتوویه‌تی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د فه‌رمانی داوه ته‌قه له خۆپـیشـانده‌ران نه‌کرێت. به‌ڵام وه‌ها دیاره فه‌رمانه‌که‌ی له شـاری حومس پـێشـێلکراوه.