براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا هه‌روا دێت و ڕه‌وایی له‌ده‌سـتده‌دات له چاوی گه‌لی سوریادا.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه به که‌ناڵی CBS News ی گوت حکومه‌تی سوریا گه‌یشـتووه‌ته ڕاده‌یه‌کی دڕندایه‌تی که جێی قایل بوون نیـیه به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی ئاشـتیخواز که ناڕه‌زایـیان هه‌یه سه‌باره‌ت به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت سه‌رۆکی سوریا ده‌رفه‌ت له دوای ده‌رفه‌ت له‌ده‌سـتده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم. ئه‌مانه‌ش توندترین زمان بوون که سه‌رۆک ئۆباما دژی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌کاریهێناوه له په‌یوه‌ندی به سه‌رکوتکردنه دڕندانه‌یـیه‌کانی ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی ئه‌م وڵاته سـتراتیژیـیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی کردووه ئه‌وانه‌ی کرانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕنسـا له دیمه‌شق.
له لایه‌کی دیکه جه‌ی کارنی ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپی گوتوویه‌تی سه‌رۆکی سوریا ده‌رفه‌تێـکی تری گواستنه‌وه ڕووه‌و دیموکراسی له‌ده‌سـتدا.