سه‌رۆکی ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی ناڤی پـیلای ڕایگه‌یاند نووسینگه‌که‌ی له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆره‌وه ڕاپـۆرتی متمانه پـێـکراوی پـێـگه‌یشـتووه که ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی سوریا ئه‌وانه‌ی له مانگی سێیه‌وه هه‌ڵگیرساون له 5 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕی‌کردووه.
خانمی ناوبراو له ڕاگه‌یاندنێـکدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، که‌مێـک پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک.
خانم پـیلای هۆشـداریشی دا که سه‌رچاوه‌کان ترسیان له قه‌ومانی هێرشی به‌رفراوان هه‌یه بۆ سه‌ر شـاری حومس.
هاوکات له ناو سوریا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان سـازده‌درێت، له ده‌مێـکدا مانگرتنی گشـتی له به‌شـداریکردن هه‌یه و سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانیش هه‌ر به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی گه‌واهیده‌ران ئاسـتی به‌شـداریکردنی خه‌ڵـک له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا نزمه که تیایاندا 17 ئه‌ندامی شـاره‌وانه خۆجێـیه‌کان له 14 پارێزگاکه‌ی سوریادا هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هه‌ڵبژاردنه‌کان به ناڕه‌وا و ناشه‌رعی داده‌نێت.
له لایه‌کی دیکه شه‌ڕی سه‌خت له نێوان هه‌ڵگه‌ڕاوانی له‌شـکری سوریا و هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له چه‌ندان ناوچه‌ی وڵاته‌که‌دا ڕوویانداوه.