کاربه‌ده‌ستی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه به‌خێرا ده‌ست له کارێک بدات بۆ پاراستنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له سوریا و ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوان له حه‌وت مانگی خۆنیشاندانه‌کان له 3،000 که‌س ده‌رباز بووه.
هه‌ینی، کۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ناڤی پیلای گوتی له ناو ئه‌و که‌سانه‌ی له ئاکام له‌سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تدا کوژراون به لای که‌م 187 منداڵی تێدان. پیلای گوتیشی ته‌نها له ماوه‌ی 10 ڕۆژی رابردوو به لای که‌م 100 که‌س کوژراون.
پـیلای ئاگاهی دا که سه‌رکوتکردنی بێ به‌زه‌یانه‌ی سوریا و کوشتنه‌کان ده‌توانێت وڵات تووشی شه‌ڕێکی ته‌واوی ناوخۆ بکات. ئه‌و به‌دروستی نه‌یگوت کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت چی بکات.
سوریا هێزی له‌شکری باکار هێناوه بۆ سه‌رکوتکردنی خۆنیشانده‌رانی ئۆپۆزسیۆن که داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سد ده‌که‌ن. پێشتری ئه‌م مانگه، خه‌باتکاران گوتیان هێزه‌کانی ئاسایش تا 3،000 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه له زه‌نجیره هێرشان به دژی سه‌ربازانی جودابیر.