ده‌یان هه‌زار سوری له دیمه‌شقی پایته‌خت ڕێپێوانێکیان سازکردووه بۆ پشتیوانیکردن له سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
ڕێکخه‌رانی ڕێپێوانه‌که ده‌ڵێن ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به مه‌به‌ستی سوپاسکردنی چین و ڕووسیایه بۆ پشتیوانیکرندیان له سوریا.
هاوکات ته‌له‌فزیۆنی سانای سه‌ر به ده‌ڵه‌ت ڕایگه‌یاند به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیـیان له وڵاته‌که‌یاندا ڕه‌تکردۆته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ردوو وڵاتی چین و ڕووسیا ڤیتۆیان له دژی به‌رنووسی بڕیارێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان به‌کارهێنا، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات داوایان له سوریا کردووه ئه‌و چاکسـازیـیانه‌ی به‌ڵێنی داوه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت به په‌له جێبه‌جێی بکات.
چه‌ند مانگێکه خۆپێشانده‌رانی دژه حکومه‌ت داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز ئه‌سه‌د ده‌که‌ن، ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایـیه‌کانی دژه حکومه‌ت زیاتر له 2900 که‌س کوژراون.