گروپی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێت هه‌تا دێت چاودێرانی زیاتری کۆمکاری عه‌ره‌بی سوریا به‌جێده‌هێڵن، وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی سه‌رکوتکردنی خوێناوی ده مانگه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئۆپۆزسیۆنی سوری له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه.
له‌و باره‌یه‌وه " موسعه‌ب عه‌زاوی" ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت، پـێشبینی ده‌کرێت 11 چاودێری کۆمکاری عه‌ره‌بی له سوریا به‌م نزیکانه سوریا به‌جێ بهێڵن.
ناوبراو گوتی گروپـێک که له 7 چاودێری عێراقی و 2 کوه‌یتی و 2 ئیماراتی پـێکهاتووه، بینیویانه که هێزه‌کانی ئاسایشی سوری له ڕۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوودا له شارۆچکه‌ی دێر ئه‌زور ته‌قه‌یان له چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوری کردووه، به‌ڕێز عه‌زاوی ده‌شڵێت ئه‌و له‌و ڕووداوه‌دا 19 له خۆپـیشانده‌ران کوژراون.
سه‌رۆکی لیژ‌نه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی په‌یوه‌ست به سوریا ده‌ڵێت ئێستا ڕوون و ئاشکرایه که حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ئاماده نیـیه ڕێبازی خۆی بگۆڕێت.
دوێنێ له میانه‌ی کۆنفرانسێکی هاوبه‌شی هه‌واڵی له واشنتن به ئاماده‌بوونی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی قه‌ته‌ره‌ی، به‌ڕێز حه‌مه‌د گوتی سوریا به‌ڵێنه‌کانی خۆی به جێنه‌گایاندووه په‌یوه‌ست به ڕاگرتنی کوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل و هه‌روه‌ها ئازادکردنی به‌ندکراوان.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی قه‌ته‌ری به چه‌ند کاتژمێرێک دوای ئه‌وه بوو که به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق به لایه‌نگرانی خۆی گوت، حکومه‌ته‌که‌ی پـیلانی 10 مانگی توندوتیژی و نائارامی وڵات له گۆر ده‌نێت . هه‌روه‌ها له وتارێکی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوودا ، سه‌رۆکی سوریا په‌یمانی دا به ده‌ستێکی پـۆڵاین له تێرۆریستان بدات، واته ئه‌و سوریـیانه‌ی که راپه‌ڕینی وڵات به‌رێوه ده‌به‌ن.
هاوکات خانم هێله‌ری وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وتاره‌که‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووی به‌شار ئه‌سه‌دی به مایه‌ی گاڵته‌جاری له قه‌ڵه‌مدا و گوتی له بری ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپـرسیارێتی ڕه‌وشی سوریا بخاته ئه‌ستۆی خۆی که‌چی به‌ڕێز ئه‌سه‌د پاساو ده‌هێنێته‌وه و ئۆباڵی ڕه‌وشه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆی وڵاتانی بیانی و هه‌روه‌ها پیلانگێڕان.