کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت قایل بووه به داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه سودانیـیه‌ی سه‌رکردایه‌تی ده‌سته‌ی چاودێری کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌کرد له سوریادا.
کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌شڵێت وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی شـانشینی ئوردن ده‌سـتنیشـان‌ده‌کات وه‌ک نێردراوی تایبه‌تی کۆمکاره‌که بۆ قه‌یرانی سوریا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لدابی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی خسـته به‌رده‌ست، هاوکاتی ئه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له قاهیره کۆبوونه‌ته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سـته‌یه‌کی هاوبه‌شی چاودێریکردن بۆ سوریا که له چاودێرانی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێکدێت.
وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی تاووتوێی پـێشـنیازه‌کان بکه‌ن بۆ دانانی ده‌سـته‌ی نوێی چاودێریکردن هه‌تا جێی ئه‌و ده‌سته‌یه بگرێته‌وه که له مانگی ڕابردوودا کاره‌کانی هه‌ڵپه‌سێرا پاش ئه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌کان له سوریادا زیادیانکرد.
وڵاتانی که‌نداویش چاودێرانی خۆیان کشانده‌وه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی ڕژێمی سوریا گرتوونیه‌ته‌به‌ر دژی گه‌لی سوریا له ماوه‌ی یازده مانگی سه‌رهه‌ڵـدانه‌که‌یاندا.
وه‌هاش پـێده‌چێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب باسیش له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری دانپـیادانان به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا بکه‌ن که ڕێـکخراوی چه‌تری ئۆپـۆزسیۆنی سوریایه و بنکه‌شی له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیایه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش توندوتیژیـیه‌کان له شـاری حومس به‌رده‌وامبوون که به لانی که‌م 10 که‌س به ده‌سـتی هێزی ئاسایشی سوریا کوژران، هاوکاتی چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازیـیانه.
له دیمه‌شق و هه‌روه‌هاش له شـاری دوما له ده‌می شه‌ودا شه‌ڕ و پـێـکدادان ڕوویانداوه له نێوان له‌شـکری ئازادی سوریا و هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت و 3 که‌س کوژراون.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت توندوتیژیـیه‌کان له ماوه‌ی ئه‌م یازده مانگه‌ی سه‌رهه‌ڵـدانی گه‌لی سوریا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 5400 که‌س. ده‌شڵێت له مانگی ڕابردوودا ئامارکردنی کوژراوان له سوریادا ڕاگیرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت به‌ده‌سـتهێنانی زانیاری زۆر سه‌خته.