ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆپـۆزسیۆنی دژ به سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا خۆپـیشـاندانیان سـازدا، له ده‌مێـکدا ڕابه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن سوریا داوای ڕاگرتنی ئه‌ندامێتی سوریایان کردووه له کۆمکاری عه‌ره‌بیدا.
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر کۆمکاری عه‌ره‌ب که 22 وڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌ندامێتی کۆبوونه‌وه سـازبده‌ن بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سوریا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له پاش تێـکچوونی ڕێـکه‌وتنێـکی پـێشـووتر سـازده‌کرێت که تیایدا داوا له حکومه‌تی سوریا کرابوو کۆتایی به سه‌رکوتکردنی ئۆپـۆزسیۆن بهێنێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سوریا ڕازیبوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پـلانه ڕاگه‌یاندبوو که کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش له‌سه‌ر شه‌قام و بانه‌کان و ده‌سـتکردن به وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا له خۆ گرتبوو، به‌ڵام گه‌واهده‌ران و چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن توندوتیژی هه‌ر به‌رده‌وامه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕاپـۆرتێـکیان ده‌رکرد که تیایدا هه‌مان داوای ئۆپـۆزسیۆنیان خسته ڕوو سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی ئه‌ندامێتی سوریا له کۆمکاری عه‌ره‌بیدا.
له ڕاپـۆرته‌که‌دا ڕێـکخراوی ناوبراو بنکه له نیویۆرک ده‌ڵێت ڕه‌نگه حکومه‌تی سوریا تاوانباربن به تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر کوشـتنکاریـیه‌کان و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌کان له ناوچه‌کانی سوریا و به تایبه‌تی له شـاری حومس.
له لای خۆیه‌وه ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ڕایگه‌یاند له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13 که‌س کوژران.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا به سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی دیمه‌شقی پایته‌ختدا بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له خۆپـیشـاندان.