نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس ڕایگه‌یاند که‌وا هێشـتا زووه باس له شـکسـتهێنانی هه‌وڵه‌که‌ی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا بکرێت.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له زاری خانم ڕایسه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتوویه‌تی " بڕوا ناکه‌م هێشـتا کاتی ئه‌وه هاتبێت بڵێن ئه‌رکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاگربه‌سـته‌که و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان شـکسـتیان هێناوه."
گوتیشی " ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئه‌نان هه‌وڵی ده‌دات به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کارێـکی دوروسـته و ئێمه پـشـتگیری لێ ده‌که‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گومانانه‌ی هه‌مانه له‌مه‌ڕ ئاماده‌یی حکومه‌تی سوریا بۆ جێبه‌جێـکردنی وابه‌سـته‌یـیه‌کانی."
ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێت و پـلانه‌که‌ی ئه‌نان به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وا ڕه‌نگه کۆتایی به توندوتیژی بێت و حکومه‌تێـکی بێ ئه‌سه‌د بێته کایه‌وه.
سوزن ڕایس هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی واشنتن کۆمه‌که نا کوشـنده‌کانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا زیاده‌کات تاوه‌کو خۆیان یه‌ک‌ڕیز بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا خانم ڕایس له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا گوتی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د به ته‌واوی پابه‌ندی هیچ کام له‌و شه‌ش خاڵانه نه‌بووه که له پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌ناندا هه‌ن، له‌وانه کشـانه‌وه‌ی هێز و چه‌که قورسـه‌کان له شـار و شـارۆچکه‌کاندا و کۆتایی‌هێنان به توندوتیژی و ده‌سـتکردن به وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا سه‌باره‌ت به گۆڕانی سیاسی له وڵاته‌که‌دا.