نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا کۆفی ئه‌نان، گوتی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له دیمه‌شق نووسراوی کۆمه‌ڵێـک پـێشـنیاری توندی داوه‌ته ده‌سـت که به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه‌ی ناو سوریا دانراون.
به‌ڕێز ئه‌نان له پاش کۆبوونه‌وه‌که گوتی ئه‌و پـێشـنیاره کۆنکرێتیانه‌ی دانراون کاریگه‌ری ڕاسته‌قینه‌یان به‌سه‌ر ڕه‌وشه‌که‌دا ده‌بێت و یارمه‌تی ده‌ده‌ن له ده‌سـتپـێـکردنی پـرۆسه‌یه‌ک بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانه‌که.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌نان له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی له دیمه‌شق کۆبووه‌وه و گوتی بارودۆخه‌که زۆر خراپ و مه‌ترسیداره و له‌سه‌ر هه‌موو سوریـیه‌کانه به‌رپـرسیارێتی چاککردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که و هێنانه دی ئاشـتی بگرنه ئه‌سـتۆ.