چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی سوریا جارێـکی دیکه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه په‌لاماری نه‌یارانی حکومه‌تیان له شـاری حومس داوه، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له‌وه‌ی له پـێـکدادانه‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 31 که‌س کوژران.
ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له له‌نده‌ن گوتی 14 که‌س له‌وانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کوژرابوون خه‌ڵـکی سیڤیل بوون، له نێویاندا حه‌وتیان به گولـله‌ی هێزه‌کانی ئاسایش له حومس.
گۆمهڵهکه گوتیشی له میانه‌ی پـێـکدادانی سه‌ربازانی هه‌ڵهاتوو و هێزه‌کانی حکومه‌ت ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون.
دانیشـتوان له حومس ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاپـۆرتیان داوه که‌وا ماشێنی له‌شـکریـیان له ناو شـاره‌که‌دا به‌دی کردووه که سه‌ربازانیان هه‌ڵگرتبوو.
ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له 2900 که‌س کوژراون له خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایـیه‌کانی دژه حکومه‌ت له سوریا که‌وا ئێسـتا چووه‌ته مانگی حهوتهمیـیهوه.