جێگری سه‌رۆکی سوریا فاروق ئه‌لشه‌رع کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ به بانگه‌شه‌ی گواستنه‌وه به‌ره‌و دیموکراسی ده‌ستپێکرد، ئه‌مه‌ش وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی حکومه‌تی سوریا به‌رامبه‌ر چه‌ندان مانگ له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ فاروق ئه‌لشه‌رع گوتی هیوادارام سازدانی ئه‌م کۆنفرانسه دوو رۆژیـیه که له دیمه‌شق ده‌به‌سترێت، یاریده‌ده‌ر بێت له‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی گواستنه‌وه‌ی سوریا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی فره حزبی دیموکرات که تیایدا هه‌موو هاوڵاتیانی سوری چیژ له یه‌کسانی ببینن.
هه‌ندێ له چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن و هه‌روه‌ها رۆشنبیران به‌شداریان له وتووێژه‌که‌ی ئه‌مڕۆی دیمه‌شقدا کرد، به‌ڵام جودابیرانی هه‌ره ناوداری سوری به‌شداریان تیادا نه‌کرد، ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کوشـتن و بڕینه‌ی ڕژێمی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که پـیاده‌ی ده‌کات.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پی کوردی سوریا له لیدانێکیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه به‌وه ده‌کات که‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا دیالۆگی نیشتیمانی ده‌که‌ن و هیچ له لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به عه‌ره‌ب و کوردیـیه‌وه به‌شـداریان له‌و دیالۆگه نه‌کردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا له مانگی رابردوودا پـیشنیازی دیالۆگه‌که‌ی کرد وه‌ک پیشاندانی هه‌ڵوێستێک به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌وانه‌ی له مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامن و داوای کۆتایی‌هێنان به 40 ساڵی حکومڕانی خانه‌واده‌ی ئه‌سه‌د له سوریادا ده‌که‌ن .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه گروپه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوری له میانه‌ی سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا به‌لای که‌م 1600 که‌سی سیڤیلیان کوشتووه، هاوکات حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی کاری توندوتیژی وڵات ده‌خاته ئه‌ستۆی تێرۆریستان و ئیسلامیه‌کان، ئه‌وانه‌ی به گوته‌ی حکومه‌تی سوری به سه‌دان له ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشی سوریـیان کوشتووه.