وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداو بێده‌نگی خۆیان له مهر خوێنڕشتن له سوریا شکاند، هاوکات چالاکوانانی سوری ڕایانگه‌یاندووه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی حکومه‌ت بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران به‌لایه‌نی که‌م 26 که‌سی دیکه‌ش کوژران.
ئه‌نجومه‌نی هاوکاری شه‌ش وڵاتی که‌نداو له ڕۆژی شه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکرد تیایدا داوای ده‌ستبه‌جێ کۆتایهێنان به توندوتیژییه‌که ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها داوا له حکومه‌تی سوریا ده‌که‌ن چاکسازی پیاده بکات. ئه‌نجومه‌نی هاوکاری شه‌ش وڵاتی که‌نداو له به‌حره‌ین، کویه‌ت، عه‌مان، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستانی سعودیه و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کان عه‌ره‌ب پێکهاتووه.
شایانی باسه به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری شه‌ش وڵاتی که‌نداو دووابه‌دووای به‌ڵێنه‌که‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ تاوتوێ کردنی ڕێگه‌ی دیکه به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له هاووڵاتیانی سوری و هه‌روه‌ها فشار خستنه سه‌ر به شار ئه‌ل ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی وڵاته‌که .
له به‌یاننامه‌یه‌کی ڕۆژی هه‌ینی کۆشکی سپی‌دا ڕاگه‌ێندراوه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکۆلاس سارکۆزی و ئه‌نگیلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیادا قسه‌ی کردووه. له به‌یاننامه‌که‌دا ڕاگه‌ێندراوه هه‌رسێ له ڕێبه‌رانی ئاماژه پێکراو به‌کارهێنانی به‌رده‌وامی هێز بێ ده‌ست پاراستنیان له دژی هاووڵاتیانی سوریا مه‌حکوم کرد.