خه‌باتکاران ده‌ڵێن هێزی ئاسایشی سوریا به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌سیان کوشتووه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی ڕۆژی شه‌ممه بۆ گه‌ڕان به دووای کاربه‌ده‌ستێکی پله‌به‌رز که گوتبووی وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌ستی له کار کێشاوه‌ته‌وه.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کان به دووای دادپرسی گشتی شاری حه‌مما عه‌دنان به‌کوردا ده‌گه‌ڕێن که ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه له په‌یامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه به هۆی ناڕه‌زایی سه‌رکوتکردنه‌کانی جودابیران له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه. به‌لام حکومه‌ت ڕایگه‌یاند که به‌کور ڕفێنرابوو و فشاری بۆ برابوو تا ئه‌و قسانه بکات.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته کوشنده‌یه‌ی ڕؤژی شه‌ممه دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی خه‌باتکاران بوو که 17 که‌س له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی سوریاوه کوژران، له کاتێکدا ته‌قه‌یان به نێو خۆپیشانده‌راندا کرد.