Accessibility links

داعش و کۆکردنه‌وه‌ی داهات

  • Salah Piroty

شه‌ڕه‌وانانی داعش له‌ شاری ڕه‌قه‌، باکووری سوریا- 30ی مانگی 6ی 2014ی زاینی

شه‌ڕه‌وانانی داعش له‌ شاری ڕه‌قه‌، باکووری سوریا- 30ی مانگی 6ی 2014ی زاینی

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی یو ئێن پاره‌که‌ بڕیارێکی دژه‌ تێرۆری په‌سند کرد که‌ تێیدا داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ندام ده‌کات به‌شی داریی و گرووپه‌کانی تێرۆر بخه‌نه‌ ژێر ئامانج.

هه‌وڵه‌کانی هاوبه‌ندی به‌ پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌ سه‌رچاوه‌کانی سه‌ره‌کی دارایی داعش، به‌ قاچاخ بردنی نه‌وت، ده‌رکێشانی نه‌وت له‌ لایه‌ن ملیتانه‌کان له‌ سوریا و هه‌روه‌ها به‌شی گوازتنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ ڕێگای بۆمباران کردن له‌ ناو ببات، هێندێک سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێناوه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌و قازانجه‌ی داعش له‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی وه‌ده‌ستی ده‌هێنێت هه‌تا نیوه‌ که‌م کردبێته‌وه‌. به‌ڵام توێژێنه‌ران و دانیشتوانی نیو هه‌ریمی ژێر کۆنتڕۆلی داعش هوشداری ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و ڕێکخراوه‌ جیهادی یه‌ گه‌لێک ڕێگای دیکه‌ی بۆ دابین کردنی دارایی هه‌یه‌، که‌ پوول وه‌رگرتن له‌ بارمته‌ گرتنیش ده‌گرێته‌وه‌. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جه‌می دێتمر ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردووه‌.

ڕێکخراوێکی چاودێری به‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ سێ شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ملیتانه‌کانی داعش ئه‌م حه‌وتوه‌ لانی که‌م 90 که‌سی مه‌سیحی ئاسووری یان له‌ گونده‌کانی باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌ بارمته‌ گرت. ئه‌و به‌ بارمته‌ گرتنانه‌ به‌ دوای سه‌ربڕینی 21 مه‌سیحی قیبتی له‌ لایه‌ن ملیتانه‌کانی سه‌ر به‌ گرووپه‌که‌ له‌ لیبی دا ڕوویان دا.

کچێک وینه‌ی 21 مه‌سیحی میسری پێ یه‌ که‌ 17ی مانگی 2 له‌ لیبی داعش سه‌ری بڕین.

کچێک وینه‌ی 21 مه‌سیحی میسری پێ یه‌ که‌ 17ی مانگی 2 له‌ لیبی داعش سه‌ری بڕین.

نه‌زانراوه‌ داخوا داعش هه‌ر ئه‌و چاره‌نووسه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و ئاسۆری یانه‌ دێنێت یان له‌ به‌ڕامبه‌ر پووڵ دا ده‌یان گوڕێته‌وه‌، وه‌کی سه‌دان بارمته‌ی خۆجێی کاتێک ئازاد کراون که‌ له‌ به‌رامبه‌ریان پوول دراوه‌، وه‌ک توێژێنه‌ران ده‌ڵێن و هه‌روه‌ها چه‌ندین بارمته‌ی ئه‌روپایی که‌ پاره‌که‌ داعش ڕفاندبوونی له‌ به‌رامبه‌ر پووڵ دا ئازادی کردن، که‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێێ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌رووپایی یه‌، ئه‌وانه‌ی نه‌یان هه‌وێست پێناسه‌ی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن.

پوولی بارمه‌ت داهاتێکی به‌رچاوی بۆ تێروریستان وه‌ده‌ست هێناوه‌، به‌ڵام ئه‌و پاره‌وه‌رگرتنه‌ ته‌نیا به‌شێک له‌ شه‌ڕی ئابووری گرووپه‌که‌ نیشان ده‌دات. چالاکانی سیاسی له‌ ڕه‌قه‌، سه‌رکردایه‌تی یه‌کانی داعش ده‌لێن ملیتانه‌کان رێکه‌وتنیان هه‌یه‌ که‌ کاره‌با و گاز له‌ به‌نداوه‌کان و ناوچه‌کانی خاوه‌ن گازی سرووشتی ژێر کۆنتڕۆلی داعش بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌بوو ئیبراهیم، چالاکێکی گروپێکی ئوپوزسیۆنی ڕه‌قه‌ ده‌ڵێت ڕێکه‌وتنی نه‌هێنی له‌ نێوان داعش و رژیمی ئه‌سه‌د ئێستا پێک هاتووه‌. ئه‌و گرووپه‌ سه‌رکوتکاری ملیتانه‌کان به‌ به‌ڵگه‌ نیشان ده‌دات. داعش کونتڕۆلی چه‌ندین به‌ نداوان، له‌ نیویاندا ته‌شرین و ئه‌ل به‌عس له‌ سوریا دا ده‌کات.

له‌ وه‌تا هێزی هاوپه‌یمان به‌ پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ مانگی سێپتامبردا ده‌ستی به‌ هێرشه‌کانی ئاسمانی کرد، هه‌ڵبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یاخیگه‌ری به‌ پێشه‌نگی جیهادی له‌ باکوور و ڕۆژئاوای عێڕاق ده‌ست پێکرد، لێک هه‌لوه‌شاندنی دارایی گرووپه‌که‌ به‌ شێکی سه‌ره‌کی له‌ ستراتژی یه‌ک بوه‌ که‌ ملێتانه‌کان لاواز بکات.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی یو ئێن پاره‌که‌ بڕیارێکی دژه‌ تێرۆری په‌سند کرد که‌ تێیدا داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ندام ده‌کات به‌شی داریی و گرووپه‌کانی تێرۆر بخه‌نه‌ ژێر ئامانج. به‌شێکی به‌رچاو له‌ 2000 هێرشی ئاسمانی هێزی هاوبه‌ندی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی نه‌وت و ڕێگا سه‌ره‌کی و لۆرێکانی ملیتانه‌کان بوو که‌ بۆ گوازتنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو بۆ فرۆشتن له‌ وڵاته‌کانی دراوسێی وه‌ک تورکیادا به‌ کاری دێنن.

هێرشه‌کانی ئاسمانی به‌ پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی داعش له‌ سوریا و عێڕاق

هێرشه‌کانی ئاسمانی به‌ پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی داعش له‌ سوریا و عێڕاق

داهاتی له‌ ئاکامی قاچاخی نه‌وت بۆ مووچه‌ی شه‌ڕه‌وانان و پوول بۆ کرداره‌کانی له‌شکری به‌ کار ده‌هێنرێن.

به‌ پێی به‌راوردی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریکا، داعش ڕۆژی 300 بۆ 500 بۆشکه‌ به‌رهه‌م دێنا. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا مه‌زه‌نده‌ ده‌که‌ن هه‌ولێکی له‌ زیاد بووی تورکیا بۆ به‌ربه‌ست کردنی قاچاخی نه‌وت له‌ سه‌ر سنووره‌که‌ و هاتنه‌ خواره‌وه‌ی بایه‌کانی نه‌وت له‌ ڕآده‌ی جیهانی داهاتی 2 ملیۆن دولاری ملیتانه‌کانی نیوه‌ کردوه‌ که‌ له‌ ڕێگای قاچاخی نه‌وت وه‌ده‌ستی دێنن.

به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ئاگایی ده‌ده‌ن بێ به‌ش کردنی ئه‌و ڕێکخراوه‌ جیهادی یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی نه‌وت هه‌روا وه‌ک ئه‌رکێکی گرنگ ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌وان ده‌ڵێن گرووپه‌که‌ ته‌نیا نزیکه‌ی پێنج له‌ سه‌دی داهاتی له‌ پاره‌به‌خشانی هاوسۆزی ده‌وڵه‌مه‌ندی نێو که‌نداو پێده‌گات. به‌ڵام ئه‌و گرووپه‌ له‌ باری دارایی ژیره‌ و لێزانه‌ و بۆ ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێان له‌ به‌ کارهێنانی دانیشتوانی ژێر کۆنتڕۆلی دا کار لێهاتووه.

ئه‌و دیمه‌نه‌ی له‌ لایه‌ن چالاکانه‌وه‌ له‌ داعش نیشان ده‌درێت وینه‌یه‌کی بێ زه‌ییانه‌ و پیشه‌یه‌کی قازانج هێنه‌ره‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت هه‌ رفلسێکی ئه‌و به‌رژه‌وه‌نده‌ی یه‌ مسۆگه‌ر بکه‌ن. ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه‌ کاتێک هه‌ریمیکی نوێ داگیر ده‌که‌ن، تاڵان کردنی به‌ کارێکی سه‌ره‌کی ده‌زانن، و به‌ توندی سه‌رچاوه‌کان ده‌خرێنه‌ ژێر کۆنتڕۆل. عه‌بدوڵا، چالاکێکی ئۆپۆزسیۆن له‌ ئه‌ل ڕه‌فعت له‌ باکووری سوریا، ده‌ڵێت، " شه‌ڕه‌وانانی داعش بۆ خۆیان نادزن؛ ئه‌وان وره‌ی ئه‌وه‌یان نیه‌؛ هه‌موو کاره‌کان ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێری."

چالاکانی سیاسی له‌ ڕه‌قه‌ ده‌ڵێن ملیتانه‌کان مسۆگه‌رن که‌ قه‌ره‌بووی داهاتی نه‌وت بکه‌نه‌وه‌. ئه‌ وماڵ و دارایی یه‌ی هی نه‌یاره‌کانن و ده‌ستیان به‌ سه‌رداگرتوون هه‌رزان فرۆش ده‌کرێن. له‌ ڕه‌قه‌ و شاره‌کانی دیکه‌ی سوریا وه‌ک ئه‌لباب، ملیتانه‌کان داوای کریێ خانوو له‌ ئه‌و دانیشتوان ده‌که‌ن که‌ خاوه‌نیه‌تی مڵکی گشتی یه‌ و له‌ ئه‌و خاوه‌ن فرۆشگایانه‌ که‌ به‌ سامانی حکومه‌ت کاری بازرگانی ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها داوای کرێێ یه‌ک جێ ده‌که‌ن که‌ به‌ حکومه‌تی سوریا نه‌دراوه‌، و له‌ هێندێک نموونه‌ دا له‌وه‌تا ده‌ستپێکی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

خوێندکارێکی ئه‌ل باب، محه‌مه‌د که‌ بابی خاوه‌نی فرۆشگایه‌ک له‌ ڕه‌قه‌یه‌ ده‌ڵێت، "کرێێ یه‌کجاری زۆرن و ئه‌وه‌ش پوولی کرێێ هینده‌ی دیکه‌ زیاتر کردوه‌. ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی بتوانن ده‌ست به‌ سه‌ر پوول داده‌گرن." ئه‌و له‌ ترسی تۆڵه‌ ئه‌ستاندنه‌وه‌ نه‌وێست ناسناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی بڵێت.

داهاتی ملیتانه‌کان له‌ ڕه‌قه‌ پوولێکی زۆری به‌ کار هینانی کاره‌با، ته‌له‌فۆن، خزمه‌ته‌کانی گشتی له‌ خه‌ڵکی ڕه‌قه‌ ده‌ستێنن هه‌تا ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌سه‌د وه‌ریبگرێت. ئه‌بوو ئیبراهیم وه‌ک چالاکێک ده‌ڵێت: "ئه‌و باجانه‌ پوولێکی زۆر کۆده‌کاته‌وه‌." هه‌روه‌ها ده‌شڵێت باجه‌کان، کرێێ خانوو و خه‌رجی تر هه‌ر مانگه‌ی له‌ لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی ئه‌ل حیسبه‌ی ملیتانه‌کان کۆده‌کرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گومرگ له‌ سه‌ر ئه‌و شتوومه‌کانه‌ش وه‌رده‌گرن که‌ بۆ هه‌ریمی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ده‌نێردرێت و سزای قورسی دارایی له‌ به‌ر پێ شێل کردنی قانوونی سه‌ختی شه‌ریعه‌ ده‌چه‌سپێن، که‌ به‌شداری نه‌کردن له‌ مزگه‌وت یان کاتی خۆی نوێژ نه‌کردنیش ده‌گرنه‌وه‌. پێ شێلکردنی لێکدانه‌وه‌ی سه‌ختی ملیتانه‌کان له‌ قانوونی شریعه‌، شه‌لاق لێدان و سزای مه‌رگ بۆ تاوانه‌کانی قورس وه‌ک زینا کردن، سیگار کێشسان، و خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکۆلێش به‌ دوادا دێت.

داعش له‌ شه‌قامه‌کانی شاری ڕه‌قه‌،سوریا

داعش له‌ شه‌قامه‌کانی شاری ڕه‌قه‌،سوریا

ئه‌بوو ئیبراهیم ده‌ڵێت، به‌ڵام بۆ پێک هێنانی داهاتی زیاتر، به‌رپرسان قانوونی شریعه‌ ده‌گۆڕن. بۆوێنه‌، پیویسته‌ فرۆشگاکان له‌ کاته‌کانی نوێژکردن دا دایان بخه‌ن، به‌ڵام ئێستا به‌ دانی سزای دارایی ده‌توانی خۆ له‌ ئه‌و نوێژکردنه‌ ببوێری. به‌ کارهێنانی به‌نگ و موخه‌دران تاوانێكێ گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام چالاکانی ڕه‌قه‌ ده‌ڵێن ملیتانه‌کان به‌ سه‌ر چاندنی ئه‌و گیایانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار راده‌گه‌ن که‌ به‌نگ و موخه‌ده‌راتی لێ ساز بکه‌ن و له‌ تورکیا بیفرۆشن. ‌

XS
SM
MD
LG