پـۆلیسی سوید پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 38 سـاڵیان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌سـتی هه‌بووه له چه‌ند ته‌قه‌کردنێـکدا به درێژایی سـاڵێـک له دژی خه‌ڵـکانی په‌نابه‌ر له شـاری مالمۆی باشوری وڵاته‌که.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌رپرسـانی پـۆلیس و دادوه‌رانی گشـتی سوید بۆ که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌یان گوت ئه‌و پـیاوه‌ی ده‌سـتگیرکراوه گومانی لێـده‌کرێت ده‌سـتی هه‌بووبێت له حاڵه‌تێـکی کوشـتندا که له مانگی ده‌ی سـاڵی 2009 ڕوویداوه و هه‌روه‌ها 7 حاڵه‌تی هه‌وڵی کوشتن که له ماوه‌ی سـاڵێـکدا به دوای ئه‌و کوشتنه‌دا هاتوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ناسـنامه‌ی که‌سه‌که‌یان ئاشـکرا نه‌کردووه که ڕۆژی شه‌ممه له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سـتگیریان کردووه. ده‌ڵێن نکوڵی کردووه له‌وه‌ی ده‌ستی له‌و تاوانانه‌دا هه‌بووبێت.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان خه‌ڵـکانی په‌نابه‌ر و نه‌وه‌کانیان بوون که له شوێنی وه‌سـتانی پاس و به‌رده‌می دوکانی سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناو ئۆتۆمبیل‌دا ته‌قه‌یان لێـکرابوو.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له ئێسـتا کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی سوید گوتیان ئه‌وان لێـکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به تاکه که‌سێـکی چه‌کدار که به مه‌رامی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له پشـت ئه‌و هێرشـانه‌وه‌بووبێت.
شایه‌نی باسه ئه‌و حاڵه‌تی ته‌قه‌کردنانه ترس و دڵه ڕاوکێی خسته نێو ئه‌و نزیکه‌ی 300 هه‌زار که‌سه‌ی دانیشـتووانی شـاری مالمۆ.