Accessibility links

ناسر سینا: ئه‌م ڕووداوه‌ی ستۆکهۆڵم زۆر هاوشێوه‌ی ڕووداوه‌که‌ی پاریسه و ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ ببینرێت و شرۆڤه بکرێت

  • شاهێد عەلەوی

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینی، واته‌ ئه‌مڕۆ، لۆرییه‌کی سه‌ر به‌ کۆمپانیایه‌کی بیره‌سازی دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن که‌س یان که‌سانێکه‌وه‌ ڕفێندرا به‌ ناو ئاپۆڕای خه‌ڵک له‌ چه‌ند شه‌قامێکی ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم دا ڕویشتووه‌ و له‌ کۆتایی دا خۆی کردووه‌ به‌ نێو فرۆشگای گه‌وره‌ی ئولێن سیتی له‌ ناو جه‌رگه‌ری بازاڕی ئه‌و شاره‌دا.

وه‌ک هه‌واڵه‌کان ده‌ڵێن ژوماره‌یه‌ک خه‌ڵک له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا بریندار بوون و تا ئێستا لانی که‌م سێ که‌سیش کوژراون. سه‌رۆک وه‌زیرانی سوئێد به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هێرشه‌که‌ تێڕۆرستی بووه‌ و هێزه‌کانی پولیس و ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌ ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌ن.

هات و چۆی مێترۆی ستۆکهۆڵم له‌ ناوه‌ندی شار ڕاگیراوه‌ و هێزیکی زۆری پۆلیس له‌ شه‌قامه‌کانی نزیک به‌ ئه‌و فرۆشگایه‌ جێگیر بوون. له‌ هه‌مان کاتدا، ڕۆژنامەی ئێکسپرێسسن هه‌والیکی بلاو کرده‌وه کە یەک کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەردەست کراوە، به‌لام پۆلیس ئەم هەواڵەی بەدرۆ خستەوە و وێنەی کەسێکی وەک گومانلێکراوی ئەم کردە تیرۆریستییە بڵاوکردەوە و داوای هاوکاری و زانیاریپێدانی لە هاووڵاتیان کرد.

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌که‌ و ڕه‌وشی ئاسایشی شاری ستۆکهۆڵم دوای هێرشه‌که‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز ناسر سینا، ڕۆژنامه‌وان له‌ ڕادیۆی سۆئێد وتووێژمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG