ڕێبه‌ری چین داوا له هه‌ردوو سودان ده‌کات دان به‌خۆیاندا بگرن، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی باشوری سودان سه‌لڤا کیر گوتی سودان شه‌ڕی له دژی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه.
سه‌لڤا کیر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هو ژینتا‌و سه‌رۆکی چین له به‌یژینی پایته‌خت.
پاش کۆبوونه‌وه‌که، ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی چین ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان هیوا ده‌خوازێت هه‌ردوو سودان شه‌ڕ ڕابگرن و له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ربکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه هه‌ردوو وڵاتی سودان و باشوری سودان له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕێـکی سه‌رانسه‌ریدان به‌هۆی ناکوکیـیه‌کانی سه‌ر ناوچه سـنووریـیه‌کانیان و هه‌روه‌ها داهاته‌کانی نه‌وت. چین گڕیاری سه‌ره‌کی نه‌وته له‌و دوو وڵاته.
ڕۆژی دووشه‌ممه عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر گوتی هیچ وتووێژی دیکه له‌گه‌ڵ باشوردا ناکرێت، وه تاکه زمان لێی تێـده‌گات زمانی شه‌ڕه.
کاربه‌ده‌سـتانی باشوری سودان ده‌ڵێن شه‌وی دووشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی سودان بۆردومانی ناوچه‌ی پاناکواچیانی وڵاته‌که‌یانیان کردوون.
کۆشـکی سـپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رزه‌نشتکرد. جه‌ی کارنی گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی داوای له هه‌ردوو وڵات کرد ده‌سـتبه‌جێ له‌سه‌ر ئاگربه‌سـتێـک ڕێـکبکه‌ون و جارێـکی دیکه ده‌ست به دانوسـتاندن بکه‌نه‌وه.