ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به هه‌زاران که‌س له باشوری سـودان ڕێـپـێوانیان سـازکرد بۆ نیشـاندانی پـشـتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره مانگی داهاتوو له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌که‌یان ئه‌نجام بدرێت.
خۆپـیشـانده‌ران به شه‌قامه‌کانی جوبای پایته‌ختی هه‌رێمه‌که‌یاندا ڕێـپێوانیان ده‌کرد و سروود و دروشـمیان ده‌گوته‌وه بۆ جودابوونه‌وه‌یان له سودان.
دانیشـتوانی باشوری سـودانی نیمچه سه‌ربه‌خۆ مانگانه ڕێـپـێوان سـازده‌ده‌ن بۆ ده‌ربڕینی پـشـتیوانی خۆیان له‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره له 9 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ ده‌نگدانه‌که له کاتی خۆی دواکه‌وتوون. پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ڕیفراندۆمه‌که محه‌مه‌د ئیبراهیم خه‌لیل گوتی له‌به‌ر هۆکاری ته‌کنیکی ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌نگدانه‌که بۆ چه‌ند ڕۆژێـک دوابخرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره سـازبکرێت به‌شێـکی سه‌ره‌کیـیه له‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی له سـاڵی 2005 دا مۆرکرا و کۆتایی به شه‌ڕی 21 سـاڵه‌ی نێوان باکور و باشوری سـودان هێنا.