سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باشوری سودان کردووه به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی پـشـتیوانی بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره له مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشوری سودان بـبێته وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆ یان نا.
کۆشـکی سپـی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما به سه‌لڤا کیری گوتووه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و له‌م ساته‌ی وڵاته‌که‌دا زۆر گرنگه. داواشی لێـکردووه به ڕژدی له‌گه‌ڵ پارتی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی فه‌رمانڕه‌وا وتووێژ بکات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ستن به ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاشتی سـاڵی 2005 ئه‌وه‌ی کۆتایی به 21 سـاڵی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان باکور و باشوری سوداندا هێنا.
شایانی باسه به‌ر له سـازکردنی ڕیفراندۆمه‌که گرژیـیه‌کان له نێوان باشور و باکور ده‌سـتیپـێـکردووه. هه‌ردوو لایان هێشـتا نه‌یانتوانیوه ڕێـگه‌چاره بۆ کێشه‌کانی په‌یوه‌ست به سنووره‌کانی نێوانیان و داهاته‌کانی نه‌وت بدۆزنه‌وه.
خه‌ڵکی باشوری سودان دایانـناوه له 9 ی مانگی یه‌کدا ئه‌و ڕیفراندۆمه سـازبکه‌ن.