سه‌رۆکی سودان هوشیاری دا له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌گه‌ر باکور و باشوری وڵاته‌که چاره‌سه‌ری ناکۆکیـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانیان نه‌که‌ن به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆی باشور.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی وڵاته‌که بڵاویکردۆته‌وه سه‌رۆک عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر گوتوویه‌تی پـێویسته هه‌ردوو لا ناکۆکیـیه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن که بریتیـیه له کێشه‌کانی ئاو و قه‌رز و دابه‌شـکردنی سه‌روه‌ت و سامان و هاوڵاتی بوون و سنووره‌کانی نێوان باکور و باشور به‌ر له ڕیفراندۆمێـک که بڕیاره له 9 ی یه‌کی سـاڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڕێز به‌شیر ده‌ڵێت شـکستهێنان له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه شه‌ڕێـکی نوێی لێـده‌که‌وێته‌وه که ڕه‌نگه زۆر له شه‌ڕی ناوخۆی 21 سـاڵ درێژ خایه‌نی پـێشـووتر خراپتربێت که له سـاڵی 2005 دا کۆتایی پـێـهاتبوو.
سه‌رۆکی سودان ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له کۆنفرانسێـک له لیبیا ڕاگه‌یاند هه‌مان ڕۆژی که شـانده‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆتایـیان به سه‌ردانێـکی چوار ڕۆژی بۆ سودان هێنابوو.