کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سودان ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر 68% ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له وڵاته‌که ئه‌نجام‌درا.
ئه‌مه بۆ یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی نزیکه‌ی 25 سـاڵدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌و وڵاته ئه‌نجام‌بدرێت و چه‌ندین لایه‌ن تیایدا به‌شـداری بکه‌ن.
چاوه‌ڕوان‌کراوبوو عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـت‌بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی دوو ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی له هه‌ڵبژاردنه‌که کشـانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌یانگوت پارتی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی ده‌سه‌ڵاتدار (المؤتمر الوطني السوداني) خۆی بۆ فێڵ و ته‌ڵه‌که ئاماده‌کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر تاکه سه‌رۆکی وڵاته له جیهاندا که له ده‌سه‌ڵاتدا بێت و له لایه‌ن دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان فه‌رمانی گرتنی ده‌رچووبێت. دادگاکه به‌شیر به به‌رپـرسیارێتی له تاوانه‌کانی جه‌نگ له هه‌رێمی دارفور تاوانبار ده‌کات.
له ئه‌نجامێـکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که، کۆمسیۆن ده‌ڵێت سه‌لڤا کیر به سه‌رۆکی ناوچه‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆی باشوری سودان هه‌ڵبژێردراوه. ده‌ڵێت ئه‌و توانیویه‌تی نزیکه‌ی 93% ده‌نگه‌کان به‌رێته‌وه.
بڕیاره مانگی یه‌کی سـاڵی ئاینده ڕاپـرسـیـیه‌کی گشتی له باشوری سودان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام‌بدرێت.
شـایانی باسه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپـرسـیـیه‌ی بڕیاره سازبکرێت به‌شێـکن له‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی له سـاڵی 2005 دا مۆرکرا و کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی نێوان باکور و باشوری سوداندا هێنا.