میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سودان ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت 40 یاخیبوویان له هێرشێـکدا له هه‌رێمی دارفوری نائارام کوشـتووه.
ئاژانسه‌کان له زاری گوته‌بێژی له‌شـکریـیه‌وه بڵاویان کرده‌وه که‌وا یاخیبووه‌کان له‌و کاته‌دا کوژراون که ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌کانیان له ناوچه‌ی شانگلی تۆبایی له باشوری دارفور.
گوته‌بێژ کۆلۆنێل (ئه‌لسوارمی خالید سه‌عد) ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕه‌دا 2 سه‌رباز کوژراون و 13 ی دیکه‌ش برینداربوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێـکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و شه‌ڕه یاخود ژماره‌ی کوژراوه‌کانی پـشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
گوته‌بێژه‌که ده‌شڵێت له هێرشه‌که‌دا بنکه‌کانی دوو کۆمه‌ڵی یاخیبوو کراونه‌ته نیشـانه، که ئه‌وانیش بزوتنه‌وه‌ی داد و یه‌کسـانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی سودان.
حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه‌یه هاوپه‌یامنیـیه‌کیان پـێـکهێناوه له باشوری سودان، واته له‌و هه‌رێمه‌ی بڕیاره له مانگی داهاتوودا ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له سودان سـازبکات.