ڕێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێریکردن ده‌ڵێت ئاماژه هه‌ن که پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی به پشتیوانی حکومه‌ت له هه‌رێمی ئابیا ی سودان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هێزه‌کانی باکوری سودان نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا گرت، فشاریان بۆ هێزه‌کانی باشور و هه‌زاران له دانیشتوانی هه‌رێمه‌که برد که ده‌رچن.
ڕێکخراوه‌که ده‌ڵێت هێزه‌کانی باکورو چه‌کداره‌کان ئێستا 1 له‌سه‌ر 3 ی خانوبه‌ری مه‌ده‌نییه‌کانیان له ناوچه‌که وێران کردووه.
گروپه‌که ده‌ڵێت ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی باکور بۆی هه‌یه تاوانه‌کانی شه‌ڕی دژ به مرۆڤایه‌تی زیاد بکات. کاربه‌ده‌ستانی باکوری سودان تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و گروپه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.