سه‌رۆکی باشوری سودان سه‌لڤا کیر کۆتایی به سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ خه‌رتوم هێنا که له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سودان عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێـکردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که به‌رده‌وامن له هێنانه ئارای گرژی له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌یاندا.
یه‌کێـک له‌و کێشانه‌ی به هه‌ڵپه‌سێراوی له نێوانیان ماوه‌ته‌وه له‌وه‌تای له مانگی حه‌وته‌وه باشوری سودان سه‌ربه‌خۆ بووه، ئاینده‌ی هه‌رێمی ئابێی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی سه‌ر سنووری نێوانیانه له‌گه‌ڵ چۆنێتی دابه‌شـکردنی داهاتی نه‌وته‌که‌ی که ڕه‌گی ژیانی هه‌ردوو وڵاته.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی دانیشـتنێـکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێران، هه‌ردوو ڕێبه‌ر گوتیان له هه‌وڵێـکدا بۆ کۆتایی هێنان به‌و ناکۆکیـیانه‌ی مه‌ترسیان لێـده‌کرێت بـبنه مایه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، چه‌ند کۆمیته‌یه‌ک پـێـکهێنراون. سه‌لڤا کیر گوتی حکومه‌ته‌که‌ی ئاماده‌یه تاوتووێی ڕێـگه‌چاره‌کان بۆ هه‌موو مه‌سه‌له دیاره‌کان بکات. سه‌رۆک عومه‌ر به‌شیریش گوتی واده‌ی کۆتایی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان دانراون، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا.
زۆربه‌ی نه‌وته‌که له لایه‌ن باشوری سودانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام بۆ هه‌نارده‌کردنی پـێویستی به داموده‌زگاکانی سه‌ر ده‌ریای سووری سودانه.
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن له ڕاستیدا قایل‌بوونی هه‌ردوو ڕێبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێـکبکه‌ون ئاماژه‌یه‌کی باشه.