ئه‌مرۆ بازاڕه‌کانی بۆرسه‌ی وڵاتانی ئاسیا دابه‌زینێکی توندی به خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که دوێنێ بازاڕه‌کانی بۆرسه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌هاکانی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هاتنه خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ئۆباڵه‌که‌ی ده‌خرێته ئه‌ستۆی مه‌ترسیـیه‌کانی کارداران و سه‌رمایه گوزارا‌ن په‌یوه‌ست به خراپبوونێکی دیکه‌ی ڕه‌وشی ئابوری جیهانی.
بۆرسه‌ی نکیکی تۆکیۆ له ده‌می داخستنیدا گه‌یشته رێژه‌ی له‌سه‌دا 3.73 و ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستی بوو له ماوه‌ی 5 مانگی‌دا و هه‌روه‌ها بۆرسه‌ی هۆنگ کۆنگ به رێژه‌ی پتر له سه‌دا 4 دابه‌زی.
هاوکات هه‌ندێـک له بازاڕه‌کانی بۆرسه‌ی ئه‌وروپایی به ڕێژه‌ی پتر له سه‌دا 2 له سه‌ره‌تای ئه‌مڕۆدا هاته خواره‌وه ، دوێنێ به هاکانی بۆرسه به ڕێژه‌ی نزیکه‌ی له سه‌دا 4 هاته‌خواره‌وه.
هاوکات نرخی زێڕ ، ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌تێکه بۆ هه‌ندێـک له سه‌رمایه‌داران له ده‌می ڕه‌وشی نائارامی ئابوری‌دا ئه‌ویش نرخه‌که‌ی به‌رزبووه‌وه و نرخی یه‌ک ئۆنس زێڕ گه‌یشته 1666 دۆلار و 32 سه‌نت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوێنێ بۆرسه‌ی دا‌و جۆنس له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌ره‌ترین زیانی لێکه‌و‌ت و له مانگی ده‌ی ساڵی 2008 وه دووچاری زیانی به‌م جۆره نه‌بووه.
شیکارانی ئابوری ده‌ڵێن سه‌رمایه‌داران مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئابوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و داڕمانێـکی دیکه‌ی ئابوری ملبنێته‌وه.