سه‌رۆک ئۆباما سێهه‌م وتاری خۆی بۆ سه‌رانسه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشکه‌ش کرد که به (State of the Union) ناسراوه.
ئه‌م وتاره‌ی ئه‌مساڵی سه‌رۆک ئۆباما که‌وته پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یازده‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا.
وتاری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ سه‌رانسه‌ری وڵات له کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا پێشکه‌ش ده‌کرێت، به ئاماده بوونی ئه‌ندامانی کۆنگرێس ( دیموکراته‌کان و کۆماریه‌کان).
پێشتریش سه‌رۆکی ئه‌مریکا له فلیمێکی ڤیدیۆییدا باسی له وتاره‌که‌ی و ناوه‌ڕۆکی وتاره‌که‌ی کرد و به کارنامه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ئابووری ناودێری کرد. هاوکات مت ڕامنی که یه‌کێکه له‌و ژماره کۆماریانه‌ی خۆیان هه‌ڵبژاردووه تا ببنه کاندیدی کۆماریه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی ئه‌و کارنامه‌یه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابوری شکست دێنێت.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت بیر له ئه‌مریکا بکه‌ره‌وه له نێو ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشتوین ، وڵاتێک له پێشه‌نگی جیهاندا له بواری په‌روه‌رده‌ییدا بۆ گه‌لی خۆی. ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی نه‌وه‌ی نوێی دروستکردنی ته‌کنه‌لۆژیای ئاست به‌رز و به‌لای خۆیدا ڕاده‌کێشێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی زۆردا. ئاینده‌یه‌ک که خۆمان کۆنترۆڵی وزه‌ی خۆمان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها ئاسایش و گه‌شه‌کردنی ئه‌مریکامان زۆر نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌شه نا سه‌قامگیره‌کانی جیهانه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌هاکانی دیموکراته‌کان و به‌های کۆماریه‌کان نییه ، به‌ڵکو به‌های ئه‌مریکاییه. هه‌تا ئه‌وکاته‌ی من سه‌رۆکی ئه‌مریکام، ئا له‌م هۆڵه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موواندا کار ده‌که‌م بۆ بونیاتنانی ئه‌م ساته وه‌خته. به‌ڵام سورم له‌سه‌ر به‌گژدا چونه‌وه‌ی هه‌موو ته‌گه‌ره‌یه‌ک به کار و بڕیار و دژی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌وه‌ستمه‌وه که ده‌درێن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ر هه‌مان ئه‌و ڕێبازانه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه‌ی کرده پله یه‌ک.
وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له ماوه‌ی 22 مانگی ڕابردوودا کارداریه‌کان زیاتر له سێ ملیۆن کاریان بۆ ئه‌مریکاییه‌کان ڕه‌خساندووه و ده‌شڵێت "نا ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئابوریه‌ک به‌هۆی له‌سه‌ر بڕینی نرخی تێجوون و قه‌رزی خراپ و قازانجی ساخته لاواز بووبێت. ئه‌مشه‌و ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشچونمان بکه‌م و هه‌روه‌هاش خستنه ڕووی کارنامه‌یه‌ک بۆ ئابوریه‌ک که چاره‌سه‌ری تیادا بێت ، ئابوریه‌ک له‌سه‌ر بنچینه‌ی پیشه‌سازی ئه‌مریکا ، وزه‌ی ئه‌مریکا، ئاستی کارگوزارانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌هاش نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی به‌هاکانی ئه‌مریکا".
به‌شێکی وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ته‌رخان بوو بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کۆتاییهێنان به شه‌ڕی عێراق ده‌رفه‌تێک بوو بۆ ئه‌مریکا تا گورزی توند له دوژمنه‌کانی ئه‌مریکا بدات.
له‌سه‌ر شه‌پۆلی گۆڕانکاریه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له وتاره‌که‌یدا که بۆ سه‌رانسه‌ری وڵات بوو ده‌ڵێت دڵنیایه له‌وه‌ی ڕژیمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له سوریا به زوویی بۆی ده‌رده‌که‌وێت که ناکرێت ڕووبڕووی هێزی گۆڕانکاری بوه‌ستێته‌وه و ناشکرێت نکوڵی له سه‌روه‌ریه‌کانی مرۆڤ بکرێت.
له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێرانیش سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت با هیچ گومانێک نه‌مێنێته‌وه، ئه‌مریکا سوره له‌سه‌ر ڕێگه گرتن له ئێران له‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.
بۆ گوێگرتن له کورته‌یه‌کی وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 12:08 خوله‌که.