Accessibility links

کۆبوونەوەی گشتی هاوپەیمانەتی دژی داعش لە وەزارەتی دەرەوە پێک هات


 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

ئافیسی بالێۆزان و دیپڵۆماتانی ٦٨ ولاتی ئەندامی هاوپەیمانەتی دژی داعش رۆژی دووشەمە، ٢٨ی نوامبر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنگتنی پایتەخت کۆبوونەوە تا هاوئاهەنگی و پێشوەچوون لە ئەو بارەیەوە هەڵبسەنگێن و پێداچوونەوەی پێدا بکەن.

ئەندامەتی لیبی کە لە بە ئەم زووانە تێکەڵ بە ئەو هاوپەیمانەتییە جیهانیە بوو لە ئەو کۆبوونەوەیەدا ڕیزی لێگیرا. لیبی بە تایبەتی لە بەرەی شەری سیرت، بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، توانی سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت.

وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانەتی نێونەتەوەیی لە دژی داعش درێژە پێدانی هاوئاهەنگی نزیک لە نیوان لەشکری وڵاتان، دەزگاکانی زانیاری و هێزەکانی ئاسایشیان وەک هۆکارێکی گرنگ بۆ لاوازکردنی تۆڕی تێرۆرستی داعش زانی.

هەروەها ئەو وڵاتە لە سەر بەڵێنی و پشتیوانی بێ مەرج بۆ گرتنەوەی ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی داعش لە عێڕاق و سوریا دا جەختیان کرد.

پێشتر لە مانگی ئاپریلی ئەو ساڵیش وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش لە ئەیالەتی مێریلەند لە ئەمەریکا کۆبوونەوە و لە سەر گرتنە پێشی ریگاکانی نوێ بۆ خەبات لە دژی داعش جەختیان کرد.

XS
SM
MD
LG