ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی سـریلانکا نیشان ده‌ده‌ن هاوپه‌یمانێتی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرینه‌ی کورسیـیه‌کانی بردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه له پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت کۆتایی به شه‌ڕی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی تامیلدا هێنا.
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانێتی ئازادی گه‌لی یه‌کگرتووی سه‌رۆک مه‌هیندا ڕاجاپاکسا نزیکه‌ی 117 کورسی له 225 کورسیدا به ده‌ست هێناوه، وه هێشـتا به لایه‌نی که‌م چارنووسی 45 کورسیش یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.
شایه‌نی باسه هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی پێجشه‌ممه که‌متر له سێ مانگ پاش سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی سه‌رۆک ڕاجاپاکسا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی دا به‌ڕیوه‌چوو، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که که‌متر له ساڵێـکه کۆتایی به شه‌ڕی 25 ساڵه‌ی دژی یاخیبووانی تامیل هاتووه.