سه‌رۆکی سیریلا‌نکا سوێندی سه‌رۆکایه‌تی بۆ شه‌ش ساڵی خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی خوارده‌وه.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی رێوره‌سمێکدا له کۆلۆمبوی پایته‌خت که له رێی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م وڵات بڵاوکرایه‌وه، به‌ڕێز" مه‌هیندا راجاپاسکا' سوێندی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی خوارد.
ناوبراو له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی یه‌کی ساڵی رابردوودا و دوای تۆمارکردنی سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن، به‌ڕێز راجاپاکسا به سه‌رۆکی سیریلا‌نکا هه‌ڵبژێردرایه‌وه. ئه‌مه‌ش دوای داوکاریـیه‌کان بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی به دوو ساڵ به‌ر له‌وه‌ی واده‌ی خولی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی خۆی کۆتای بێت. سه‌رۆک مه‌هیندا راجاپاکسا دوای به‌زاندنی جه‌کدارانی تامیل له هه‌رێمی باکوری وڵات له ساڵی رابردوودا ناوبانگی ده‌رکرد.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو، واته راجاپاکسا توانی سارات فۆنسیکای سه‌رۆکی پێشووی له‌شکری شکست پـێبدات و دوابه‌دوای ده‌نگدانه‌که ناوبراو ده‌ستگیرکرا و خرایه به‌ندیخانه‌وه.
به‌ڕێز فۆنسیکا ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی حکومی 30 مانگ دراوه و ژیان له به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌رده‌بات، گوتبووی گوایه ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ساخته و گزی تێدا کراوه. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی خراپی خرجکردنی پاره‌ی له‌شکری به‌سه‌ردا سه‌لمێندرا، هه‌ربۆیه له مانگی رابردوودا کورسی په‌رله‌مانی خۆی له‌ده‌ست دا.