پۆلیسی ئیسپانی 10 له گومانلێکراوه‌کانی سه‌ر به ڕێکخراوه‌ی گروپێ جوداییخوازه‌کانی باسکی ئیتای ده‌ستگیرکردووه، هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی گروپه‌که ڕایگه‌یاندبوو له ئاگربه‌سی هه‌میشه‌یی.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ده‌ستگیر کراوه‌کان زوو سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌مه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی باسکه‌کان له باکوری ئیسپانیا به‌ره‌و گرتووخانه براون.
گومانلێکراوه‌کان وا پێ ده‌چێت سه‌ر به دوو گروپی ئیتا، ئێکن و ئاسکاتاسونا بن.
له نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر کراون ئیکیر مورێنو کوڕی وته‌بێژی پیشینی باڵی ڕامیاری ئیتا باتاسونای قه‌ده‌غه‌کراودایه.
ڕێبه‌رانی ئیتا له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاگر به‌ستی هه‌میشه‌ییان ڕاگه‌یاندبوو که له لایه‌ن حکومه‌تی ئیسپانیه‌وه په‌سه‌ند نه‌کرابوو.
گروپه‌که وتی ئه‌وان به توندی پابه‌ندن له کۆتایی هێنان به روبه‌روبوونه‌وی چه‌کدارانه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌کی نه‌کردووه له وازهێنان وه یاخود به‌جێهێشتنی چه‌که‌کانیان.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسپانیا خوسێ لویس ڕۆدڕیگز سه‌پاتێرۆ ده‌ڵێت ئیتا ته‌نها بژارده‌یه‌کی هه‌یه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، وه وتی هیچ وتووێژێک له‌گه‌ڵ گروپه‌که‌دا نابێت.