که‌شـتی ئاسـمانی ئه‌تلانتیـک به شێوه‌یه‌کی ڕێـک‌وپـێـک نیشته‌وه، به‌وه‌ش به فه‌رمی کۆتایی به 30 سـاڵی به‌رنامه‌ی گه‌شتی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکایی هات.
که‌شـتی ئاسـمانی ئه‌تلانتیـک به چوار ئاسـمانگه‌ره‌که‌ی ناوی به‌ر له کاتژمێر 10 ی به‌یانی به کاتی جیهانی له ناوه‌ندی ئاسـمانی که‌نه‌دی له ویلایه‌تی فلۆریدا له باشوری وڵاته‌که نیشته‌وه. که‌شـتیـیه‌که له که‌ش‌وهه‌وایه‌کی سـاماڵدا هاته خوارێ و هاوکات به سه‌دان که‌س که به‌و بۆنه‌یه‌وه گردبووبوونه‌وه پـێشـوازیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی کرد.
ئه‌تلانتیـک به ئه‌رکه 13 ڕۆژیـیه‌که‌ی کۆتایی به 33 هه‌مین و دوایـین فڕینی خۆی هێنا له پاش 26 سـاڵ له خزمه‌تکردن. ئه‌تلانتیـک که چوارمین که‌شـتی ناسایه یه‌که‌م جار له مانگی ده‌ی سـاڵی 1985 دا به‌ره‌و واڵایی ئاسـمان فڕی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی سێشه‌ممه تاقمی ئه‌تلانتیـک وێزگه‌ی ئاسـمانی نێونه‌ته‌وه‌یـیان جێـهێشت پاش سه‌ردانێـکی هه‌شت ڕۆژی به مه‌به‌سـتی ڕاده‌سـتکردنی پـێداویسـتیه‌کانی سـاڵێـک بۆ وێزگه‌که و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی خۆڵ و خاشـاک و چه‌ند ئامێرێـکی به‌کارهاتوو بۆ زه‌وی.
ئه‌تلانتیـک وه‌کو که‌شـتـیه‌کانی دیکه‌ی که ماونه‌ته‌وه کۆتایی به کاره‌کانی ده‌هێنرێت و ڕه‌وانه‌ی مۆزه‌خانه ده‌کرێت.