به هۆی به‌کارهێنانی ووشه‌ی جێنده‌ر له به‌رنوسی یاسایه‌کدا ، له مزگه‌وته‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
سۆزان شه‌هاب ، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له پشت ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه‌ن دژی ئه‌ندامانی فراکسیۆنی کوردستانی و ده‌شڵێت ده‌ستێکی سیاسی له پشته‌وه‌یه.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سۆزان شه‌هاب باس له هه‌ڵوێستی ئه‌م فراکسیۆنه‌ی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمیش ده‌کات که ئه‌ندامانی بڕیاریان داوه به‌شداری له هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌ماندا نه‌که‌ن تا ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی گونجاوی خۆیان وه‌رده‌گرن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که.