Accessibility links

سۆزان شه‌هاب ده‌ڵێت تا ئێستا هێچ پرۆژه‌ یاسایه‌ك به‌ دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان تێپه‌ر نه‌بووه

  • Shayan Pasha

سۆزان شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق

سۆزان شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق

نا‌کۆکیـیه‌کانی نێوان لیسته‌کانی ئۆ‌پۆزسیۆن و لیستی ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌ر پرۆژه‌ یاسایه‌ک سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌ی هه‌ڵبژادنه‌کانی هه‌رێم یه‌ک لا نه‌بۆته‌وه.‌ خاڵی جێی ناکۆکی ئه‌وه‌یه که ئۆپۆزسیۆن داوایان کردووه که به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سته‌یه‌ دابنرێت.

سۆزان شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی فراکسیۆنی سه‌وز ده‌ڵێت ئیمه‌ پابه‌ندین به‌ ده‌ستوری عێراق چونکه‌ تاکو ئێستا ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند نه‌کراوه ‌که‌ ئه‌ویش ته‌نها چه‌ند حاله‌تێکی ده‌نگدان به‌ دوو له‌سه‌ر سێی دیاریکردووه‌ ئه‌وانه‌ش بۆ رێکه‌وتنـنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی که‌ عێراق مۆری ده‌کات و بۆ لادانی سه‌رۆك کۆمار و بۆ لادانی سه‌رۆك وه‌زیران‌.

له‌ ده‌ستوری عێراقدا ته‌نانه‌ت کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ زۆرینه‌ ده‌نگ هه‌ڵبژێراون . ئایا ئیتر ئه‌وه‌ چ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی هه‌یه‌ که‌ ده‌سته‌یه‌کی ناو هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و یاسا به‌ دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی په‌سه‌ند بکرێت.

ده‌توانن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن که‌ ماوه‌كه‌ی 12:00 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG