پارتی ده‌سه‌ڵاتداری سودان بڕیاری داوه که‌وا حکومه‌ت ڕه‌گه‌زنامه نه‌دات به‌و هاوڵاتیـیانه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی باشوری سودانیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا وڵاتی نوێی باشوری سودان گوتوویه‌تی ڕێـگه ده‌دات هاوڵاتیان دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یان هه‌بێت.
ده‌مڕاستی پارتی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی ئیبراهیم غه‌ندور گوتوویه‌تی حکومه‌ت ڕه‌گه‌زنامه به هاوڵاتیانی باشوری سودان نادات چونکه زۆربه‌یان ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه له سودان داوه.
ئیبراهیم غه‌ندور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و هاوڵاتیانی باشوری سودان دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یان هه‌بێت ئه‌وا به ملیۆنان که‌س له هاوڵاتیانی باشور له باکور ده‌مێنـنه‌وه، وه به‌وه‌ش پارتی ده‌سه‌ڵاتداری باشوری سودان سه‌رچاوه‌یه‌کی سروشتی زۆری ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می دانیشـتواندا.
ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌یه یه‌کێـکه له کێشه سه‌ره‌کیـیه‌کانی که له نێوان سودان و باشوری سوداندا به هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ده‌می 21 سـاڵی شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌وه‌ی به‌شێـکی گه‌وره‌ی باشوری سودانی تێدا وێران بوو، ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانی باشور به‌ره‌و باکور ئاواره بوون.