Accessibility links

کۆریای باشوور پێی وایە ئەمەریکا ڕاوێژی لەگەڵدا دەکات پێش ئەوەی لە پیۆنگیانگ بدات


وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور یۆن پیۆنگ وتی باوەڕی وایە وڵاتە یەکگرتووەکان پێش ئەوەی بیر لە لێدانی پیۆنگیانگ بکەنەوە ڕاوێژ لەگەڵ ئێمەدا دەکەن.

ئەم لێدوانانەش لەمیانەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کۆریای باشووردا هاتن لەچوارچێوەی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەیەکی کۆریادا کە ئەگەری ئەوەی هەیە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی ئەتۆمی یان موشەکێکی نوێی تێدا بکات.

ئەمەریکا نیشنیداوە کە دەتوانێت ئەرکی سەربازی ئەنجامبدات وەکوو کاردانەوەیەک دژی کۆریای باکوور دوای ئەوەی هێرشێکی موشەکیی کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا وەکوو کاردانەوەیەک لەدەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG