کۆریای باشور له‌م هه‌فته‌یه‌دا مه‌شق و ڕاهێنانی له‌شـکری زیاتر له‌سه‌ر زه‌وی و له ده‌ریا ئه‌نجام‌ده‌دات. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م مه‌شق و ڕاهێنانه شتێـکن به‌رده‌وام ده‌کرێن، به‌ڵام ڕه‌نگه بـبنه مایه‌ی زیادکردنی گرژیـیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا.
ستیڤن هێرمه‌ن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سیۆل ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
هێزی ده‌ریای کۆریایی باشور ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستی به مانوڕێکی له‌شکری سێ رۆژی کرد له ئاوی که‌ناری خۆرهه‌ڵاتی وڵات ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له سنووری ئاوی ده‌ریایی باشوری وڵاته‌وه دوره.
پارک چانگ کۆن، لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌کی شیکاریـیه‌کانی به‌رگری له ئینستـتیوتی کۆریای باشور ده‌ڵێت مانۆڕه‌که ڕه‌و‌شی ئاماده‌یی بۆ هاوڵاتیانی کۆریای باشور و هه‌روه‌ها بۆ ڕابه‌رایه‌تی له‌شکری کۆریای باکور پیشانده‌دات.
پارک ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌ی ده‌ریای زه‌رد، ئاوی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات مشتومڕی له‌سه‌ر نیـیه، هه‌ربۆیه ئه‌م مانۆڕه نابێت بیانو بداته کۆریای باکور بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بسه‌نێته‌وه، به‌ڵام هاوکات ناتوانرێت پێشبینی بکرێت که ئایا کۆریای باکۆر چی ده‌کات. هه‌روه‌ها پارک ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئه‌م مانۆڕه به مه‌به‌ستی چاکتر ئاماده‌کردنی هێزی ده‌ریایی کۆریای باشوره بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دوژمنکاری ده‌ریایی له دژی سیئۆل.
بڕیاره له مانۆڕه‌که‌دا سبه‌ینێ هێزی له‌شکری و هه‌روه‌ها ئاسمانی گه‌و‌ره‌ترین مه‌شق و راهێنانی هاوبه‌شی زستانه بکه‌ن و گولـله‌ی راسته‌قینه به‌کار بهێنن و ناوچه‌ی مانۆڕه‌که‌ش 20 کیلۆمه‌تر له سنوری کۆریای باکوره‌وه دوره.
کۆریای باکور مه‌شق و راهێنانه‌که‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردووی کۆریای باشور له که‌ناری خۆرئاوا و به‌کارهێنانی گولـله‌ی راسته‌قینه‌ی چه‌کی بچوک به کارێکی مایه‌ی وروژاندن وتۆڕه‌کاری له‌قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام هاوکات هه‌ڕه‌شه‌ی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی نه‌کرد.
به چه‌ند کاتژمێرێک دوای مه‌شق و راهێنانی ئاسایی تۆپخانه‌ی کۆریای باشور له دورگه‌ی یۆنپـیۆنگ ئه‌وه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامی دابوو، کۆریای باکور تۆپبارانی دورگه‌که‌ی له ده‌ریای زه‌رد کرد و کوژرانی 4 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کۆریای باکور دان به سنوری ئاوی نزیک ئه‌و دورگه‌یه‌دا نانێت و ئاوی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به هی خۆی ده‌زانێت.
ده‌رخستنی ئه‌م دوایـیه‌ی هێزوبازوی له‌شکری کۆریای باشور وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که بۆ هێرشی مانگی رابردووی کۆریای باکور.
وته‌بێژێکی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له کۆریای باشور ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی به‌شداری له مانۆڕی زه‌مینی سبه‌ی کۆریای باشوردا ناکه‌ن.
وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ده‌ڵێت کۆریای باکور سه‌رگه‌رمی هه‌ڵمه‌تێکی پرۆپاگه‌نده‌یه له پێناو ئه‌وه‌ی سیئۆل به هاندانی کاری تۆپبارانه‌که‌ی دورگه‌ی یۆنپیۆنگ له لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه خه‌تاباربکات.
له‌و باره‌یه‌وه " لی ژۆنگ جوو" وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ت پرۆپاگه‌نده‌که‌ی کۆریای باکوری په‌یوه‌ست ده‌یان له کۆمپانیاکانی کۆریای باشور ده‌کاته ئامانج، ئه‌وانه‌ی کارداری له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها گروپه‌کانی سیڤیلی وئاینیش.
لی وته‌بێژ ده‌ڵێت کۆمپانیـیه‌کان و هه‌روه‌ها ریكخراوه‌کان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ژماریه‌کی زۆر په‌یامیان له رێگه‌ی فاکسه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه و په‌یامه‌کانی کۆریای باکوری په‌یوه‌ست پاساو بۆ هێرشکردنه سه‌ر دورگه‌که ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵیت وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که بۆ مانۆڕی له‌شکری کۆریای باشور ، هه‌روه‌ها په‌یامه‌کانی کۆریای باکور هانی وه‌رگرانی ده‌دات هه‌ڵمه‌ت له دژی حکومه‌تی کۆریای باشور بکه‌ن.
گرژی و ئاڵۆزیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا له ساڵی 1953 وه، هه‌نووکه له‌وپه‌ڕی به‌رزیدایه. واتا له‌و کاته‌وه‌ی که په‌یمانێکی ئاگربه‌ست کۆتایی به شه‌ڕی کۆریا هێنا و به‌ڵام هیچ رێکه‌وتنێکی ئاشتی نێوانیان مۆرنه‌کراوه.
دوێنی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێکی په‌سه‌ندکرد و تیایدا تۆمارنامه‌ی پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤی کۆریای باکوری مه‌حکومکرد و هه‌روه‌ها داوا له پیۆنگ یۆنگ ده‌کات له سه‌رجه‌م ئاستی توندی پێشێلکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤ خاوبکاته‌وه و بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ش به پـیاده‌کردنی سیاسه‌تی ئه‌شکه‌نجه‌دان و له سێداره‌دانی ئاشکرا و سزادانی به کۆمه‌ڵ و هه‌روه‌ها چه‌ندان که‌مپی به‌دیلگرتن بۆ کاری به زۆره‌ملێ له لایه‌ن کۆریای باکوری کۆمۆنیست ده‌دات.