Accessibility links

کۆریای باشوور ڕایدەگەیەنێت ئارەزوو دەکات پەیوەندییەکانی دەست پێبکاتەوە لەگەڵ کۆریای باکووردا


کۆریای باشوور ڕایگەیاند ئارەزوو دەکات کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باکووردا دووبارە دەست پێبکاتەوە و ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور مۆن جی ئین هەوڵدەدات سیاسەتی گفتوگۆکردن بەکاربێنێت لەگەڵ کۆریای باکووردا بۆ ئەوەی بەرنامە ناوەکییەکەی بوەستێنێت.

کۆریای باکووریش ئەوەی نەشاردەوە کە خەریکە گەشە بە موشەکە ناوەکییەکانی دەدات کە دەتوانێت لە وڵاتە یەکگرتووەکان بدات و ئەو داوایانەی پشت گوێخست سەبارەت بە واز هێنان لە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی تەنانەت داوای چینیش ڕەت کردەوە کە یەکەم هاوپەیمانییەتی.

شایەنی باسە ڕۆژی یەکشەممە کۆریای باکوور نوێترین تاقیکردنەوەی موسەکی ئەنجامدا و ئەوەش وەکوبەرەنگاربوونەوەیەک دژی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنەکەش سەرکۆنەی ئەو تاقیکردنەوەی کرد.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG