هه‌فته‌نامه‌یه‌کی ئه‌فریکای باشور وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنی حکومه‌ت، ڕاده‌گه‌ێنێت ئه‌فریکای باشوری به بڕی ملیاره‌ها دۆلار چه‌کی فڕۆشتووه به هه‌ندێک له حکومه‌ته هه‌ره سه‌رکوتکه‌ره‌کانی جیهان وه‌کو هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌فریکای باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که به‌م دواییانه سه‌رهه‌ڵادانی سیڤیلی تێیدا ڕوویدا.
هه‌فته‌نامه‌ی Sunday independent ده‌ڵێت ئه‌و ڕێککه‌وتنی فرۆشتنی چه‌کانه ئه‌نجام دراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسای ئه‌فریکای باشور ڕێگا نادات چه‌ک به‌و وڵاتانه بفرۆشرێت که بۆ سه‌رکوتکردنی هاووڵاتیان و پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ به‌کاری بهێنن.
هه‌فته‌نامه‌که ڕایگه‌یاندووه وه‌زیری داد جێف ڕادیب که به‌رپرسی کۆمیته‌ی کۆنتڕۆڵ کردنی ستونه له‌شکرییه‌کانه به‌م دواییانه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو که ئه‌فریکای باشور به بڕی 12 ملیۆن دۆلار چه‌کی له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 فرۆشتووه به لیبیا، که ئێستا هاووڵاتیانی سه‌رهه‌ڵدانێکی کوشنده‌یان دژ به ڕێبه‌ری وڵات موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌ستپێکردووه. ڕادیب باسی له‌وه نه‌کردووه ئاخۆ له ساڵی ڕابوردوو چه‌ک فرۆشراوه به لیبیا یان نا.
هه‌فته‌نامه‌ی Sunday independence ده‌شڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی تر که له‌لایه‌ن ئه‌فریکای باشوره‌وه چه‌کیان پێ فرۆشراوه جه‌زائیر، ئازه‌ربایجان،به‌حره‌ین، بروندی، چین، گینیای سه‌ر هێڵی که‌مه‌ره، گینیا بیساو، پاکستان، عه‌ره‌بستانی سعودیه، سوریا، تونس و یه‌مه‌ن.