له ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ێنی له هۆلیود له شاری لۆس ئه‌نجلس له ئیاله‌تی کالیفۆرنیا پێشبڕگیه‌کی شاه ژنی جوانی به‌رێوه چوو به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی داهاته‌که‌ی بۆ یارمه‌تی دانی ژن و منالداڵانی هه‌ژار و که‌م ئه‌ندامان. سوریا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ که له به‌شداربوانی ئه‌و پێشبڕگیه‌دا بوو له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت 11 وڵات له‌و پێشبڕگیه‌دا به‌شداریان کرد که من به نوێنه‌رایه‌تی له کوردستانه‌وه به‌شداریم کرد‌و بۆ من هه‌لێکی گه‌وره بو بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی کورده‌وه قسه بکه‌م و ده‌نگی کورد بگه‌ینمه شوێنیک له‌و جۆره‌دا، ده‌شڵێت به‌شداربونم به جلی کوردیه‌وه سه‌رنجی به‌شداربوانی ڕاکێشا‌و بوه پرسیار له لایه‌ن زۆر له ئاماده بوانه‌وه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:20خوله‌که.