Accessibility links

سوره‌یا فه‌لاح: خه‌ڵاتکردنم له‌ به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ و پێشه‌نگی له‌ کارکردندا بوه

  • Jani Diylan

‌له‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی 28/4 له‌ شاری لۆس ئه‌نجلس ئاهه‌نگێکی دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌رێوه‌ چوو که‌ تێدا خانم سوره‌یا فه‌لاح چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و کار و تێکۆشانه‌کانێدا خه‌ڵاتێکی پێشکه‌ش کرا.

خانم سوره‌یا فه‌لاح له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ لایه‌ن شۆرای دابه‌شکاری پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس گه‌وره‌وه‌ پێشکه‌ش کرا که‌ ساڵانه‌ 15 که‌س له‌ بواری خزمه‌ت به‌ کۆمه‌ڵگا، کاروبار و به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ و رێکخراوه‌یی و به‌رێوه‌بردن وه‌ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی که‌ به‌ ووته‌ی خۆیان خه‌ریکن به‌ جلی پولیسه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن هه‌ڵده‌بژێرن و خه‌ڵاتیان ده‌که‌ن. سوره‌یا خانم ده‌ڵێت من ئه‌و خه‌ڵاته‌ له‌ به‌رامبه‌ر کاره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و پێشه‌نگی له‌ کارکردندا پێشکه‌ش کراوم.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:08 خوله‌كه

XS
SM
MD
LG