سۆران پاڵانی: ئه‌رزش دانه‌نان بۆ مافی نه‌ته‌وه‌کان له ده‌ستوری ئێرانیه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت
کمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ڕۆژی هه‌ێنی له ئێران داوای کردووه کۆتایی به هه‌موو جۆره جیاوازیه نه‌ژادیه‌کان بهێنی و سنورێکی بۆ دابنێ. سۆران پاڵانی ڕۆژنامه نووس و خویندکاری ماسته‌ر یان فوق لیسانس یاسا، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌رێنه‌وه بۆ بنه‌ماکانی ده‌ستوری ئێرانی، سه‌رچاوه‌ی سڕینه‌وه‌و بی رێزیکردن و ئه‌رزش دانه‌نان بو مافی نه‌ته‌وه‌کان له ده‌ستوری جمهوری ئیسلامیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ده‌شڵێت پاش 31 ساڵ هێشتا نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران مافی خوێندن به زمانی زگماکی خۆیان نییه.