ئه‌نجومه‌نی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک ) له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاگر به‌سی یه‌ک لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵام وا دیاره فه‌رمانده له‌شکه‌ریه‌کان و سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگر به‌سه‌که‌یان په‌سه‌ند نه‌کردون و ده‌ڵێن "بێ واتایه".
سۆران خدری چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پژاک هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خه‌باتیه‌وه باوه‌رێکی ئه‌وتوی به خه‌باتی چه‌کداری نه‌بوه وه هه‌مو کات له لێدوانه‌کانێدا ڕاگه‌یاندوه که خه‌باتی چه‌کداری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ناکات به‌ڵکۆ ئه‌وان هه‌مو کات ئه‌و چه‌که‌یان به ده‌سته‌وه بوه بۆ به‌رگری له خۆیان که ئه‌وه‌ش مافێکی ڕه‌وایه بۆ هه‌ر گروپێک، بۆ هه‌ر تاکێک که ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته سه‌ری به‌رگری له خۆێ بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:57 خوله‌که.