ئاژانسی کاروباری په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند به هۆی وشکه‌ساڵی و توندوتیژی چاره‌کێک له 7.5 ملیۆن خه‌ڵکی سۆماڵیا له‌سه‌ر جێ و ڕی خۆیان هه‌ڵکه‌ندراو‌ن، یان له که‌مپه‌کانی ناو وڵات یانیش له که‌مپی په‌نابه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ژین.
ئه‌م مه‌زه‌نده‌کردنه‌ی ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاتێک دێت که کۆمه‌ڵانی یارمه‌تیده‌ر هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ته‌نگه‌تاوی بۆ سۆماڵیا ده‌ده‌ن، که له‌وه‌ێ بێ بارانی بێ سه‌روبه‌ری زیاتر کردووه که له ئاکامی چه‌نده‌ها ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ دروست بووه. ئاژانسه‌که ده‌ڵێت زیاتر له نیوه‌ی منداڵانی سۆماڵیا که ده‌گه‌نه ئیثیوپیا وه له سه‌دا 40 ی ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌نه کینیا زۆر به خه‌راپی تووشی زیانه‌کانی بێ خۆراکی بوونه.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت زۆر به‌داخه‌وه، زۆر له منداڵه‌کان ئه‌وه‌نده بێ هێزو بێ توانان که ده‌گه‌نه شوێنه‌کان له ماوه‌ی 24 کاتژمێران گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به په‌له یارمه‌تی ده‌درێن.
کۆمه‌ڵانی یارمه‌تیده‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نێونه‌ته‌ویی ده‌ڵێن بێ بارانی به‌رده‌وام له قۆچی ئه‌فریقا کارێکی وایکردووه 10 ملیۆن که‌س پێویستیان به یارمه‌تی خۆراک ببێت.