کۆمه‌ڵی چه‌کداری ئه‌لشه‌بابی سۆماڵی پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ماشێنێـکی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژکراوی له مه‌قادیشۆی پایته‌خت ته‌قاندووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 70 که‌س.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن دوو خۆکوژ ماشێنه‌که‌یان به ناو کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌یه‌کدا کردووه که چه‌ند وه‌زاره‌تێـکی حکومه‌تی لێـیه.
کۆمه‌ڵی ئه‌لشه‌باب له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیه‌وه به‌رپـرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕاگه‌یاند.
خانمێـکی ڕۆژنامه‌وانی خۆجێی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌و نزیکه‌ی 20 ته‌رمی له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌کان ژماردووه و هه‌روه‌ها 20 دیکه له ناوه‌وه و 20 دیکه‌ش له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که.
به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی مه‌دینه و بنادر به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان گوت نزیکه‌ی 150 برینداری ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که‌یان بۆ هاتووه.
زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان خوێندکاربوون که بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چووبوون تاوه‌کو ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان به مه‌به‌سـتی خوێندن له تورکیا وه‌ربگرن.
حکومه‌تی سۆماڵ سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌ی کرد، ده‌ڵێت ئه‌مه نیشـانی ده‌دات مه‌ترسی تێرۆریسـتان هێشـتا کۆتایی پـێنه‌هاتووه.