ڕۆژی سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر هوتێلێـکدا له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سوماڵ و ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن به نێو خه‌ڵـکه‌که‌دا کردووه و به لایه‌نی که‌م 30 که‌س کوشتووه که شه‌شیان ئه‌ندامی په‌رله‌مانن.
وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سۆماڵ وه‌باڵی هێرشه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابه‌وه که کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری ئیسلامیـیه هه‌وڵی ڕوخاندنی حکومه‌تی سۆماڵی ده‌دات.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا هاتوو به‌ره به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه دوو چه‌کدار به جلوبه‌رگی هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر هوتێل مونای مه‌قادیشۆی پایته‌خت و کوێرانه که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن له خه‌ڵـکه مه‌دنیـیه‌که و پاشـان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
شـایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن ته‌قه‌کردنه‌که نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر له ناو هوتێـله‌که به‌رده‌وام بووه. حکومه‌ت ده‌ڵێت 5 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش له نێو کوژراوه‌کاندان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هوتێل مونا به‌وه ناسراوه که په‌رله‌مانتاران و کاربه‌ده‌سـتانی سۆماڵی ڕووی تێـده‌که‌ن و نزیکه له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی، له یه‌کێـک له‌و ناوچه که‌مانه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تدایه.
به‌ر له په‌لاماردانی ئه‌م هوتێله ڕۆژی دووشه‌ممه بزوتنه‌وه‌ی شه‌باب شـاڵاوێـکی نوێی خۆی له دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت و یه‌کێتی ئه‌فریقا ڕاگه‌یاند. له‌و پـێـکدادانانه‌شدا به لایه‌نی که‌م 29 که‌س کوژران.