ئه‌و هات و چوه‌ی له نێوان بشار الاسد و ئامه‌دی نه‌ژاد دا هه‌یه له نێوان سه‌رانی تری ناوچه‌که‌دا که‌متر به‌دی ده‌کرێت. ئایا دۆستایه‌تی ئیران و سوریا، دۆستایه‌تیه‌کی ستراتیژیه وه یاخود به به‌رژه‌وه‌ندیاکانیانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. سمایل شه‌ره‌فی ڕۆژنامه نوس و بڵاگه‌ر له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت به هۆی هاوسنور نه‌بونی ئێران و سوریا و هه‌ر وه‌ها له رۆی ئایینه‌وه که له یه‌ک جیان، سوریا سوننیه و ئێران شیعه، ناتوانین بڵێن ستراتیجیه‌تێکی هاوبه‌شی درێژ خایه‌ن له نێوان هه‌ردوکیاندا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندی وورده به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:45 خوله‌که.