سمایلی ئیبراهیمی خوێندکاری لێکۆلینه‌وه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت گواستنه‌وه‌ی نیو ملیۆن دۆلاری پولی بارمته بۆ ئازاد کردنی شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی خانم سارا شۆرد له وانه‌یه له‌به‌ر ئابڵۆقه‌ی دراوی دژی ئێران سه‌خت بێت.
سمایلی ئیبراهیمی خوێندکاری لێکۆلینه‌وه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی سایمۆن فره‌یزه‌ر له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌شڵێت ئه‌وه ڕاسته گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ئه‌مه‌ریکاوه زه‌حمه‌ته مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بڕیارێکی تایبه‌تی له سه‌ر بنه‌مای کارێکی مرۆڤییانه ده‌ربکات، یا ئه‌وه‌تا بنه‌ماڵه‌ی خانم شۆرد له یه‌کێک له وڵاتانی که‌نداوه‌وه بتوانن ئه‌و پاره‌یه ڕاگوێزن بۆ ئێران چونکه که‌سیان له ئێران‌دا نییه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:37 خوله‌كه.